٢١ تشرینی یەکەم ٢٠٢٠ - ١٦:٥٢
دوورگەکانی کەنداوی فارس هی ئێرانن و ئێرانیش دەمێننەوە

نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان بە ڕەت کردنەوەی لێداوانە دەستێوەردانانەکان، لەسەر بەشداری ئێران لە ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە و هەروەها خاونایەتی ئێران بە سەر سێ دوورگەکە، جەختی کرد.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ مەجید تەخت ڕەوانچی ڕۆژی سێشەممە لە کۆبوونەوەی ئانلاینی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان، دوای ئەوەی کە هەندێک وڵاتی ئەندام و هەروەها ناوچەکە تۆمەتگەلێکی بێ بنەمایان دژی ئێران دووپات کردەوە، داوای قسە کردنی کرد. تەخت ڕەوانچی: سێ دوورگەکە هی ئێرانە و بۆ هەمیشەش ئێرانی دەمێننەوە.

ناوبراو لە ئەو لێدوانەدا ڕایگەیاند کە ئێران ڕۆڵی نکۆڵی نەکراوی لە ئاسایشی وزە، گواستنەوە و بازرگانی و سەقامگیری ناوچەی کەنداوی فارس هەیە.

تەخت ڕەوانچی زیادی کرد: ئێستا کە پرسی دوورگە ئێرانییەکان هاتووەتە پێشەوە، ئەبێ بڵێم دوورگەکانی ئەبوو مووسا و تۆنبەکانی گەورە و بچووک؛ هەمیشە بەشێک لە خاکی ئێران بوون و بۆ هەمیشەش ئێرانی دەمێننەوە.

342/